محل تبلیغات شما
کورتە چیرۆکێک لە

(چێشتی مجێور)مامۆستاهه ژاری موکریانی:

زستانی وشتەپە

زستانی وشته په زۆر سارد بوو،ئێمه ش داری سووتانمان نه بوو.هاوارمان بۆمامۆستا”مه لاحه مه ده مینی حاجی مه لای تورجانی”برد.گوتی:دار به من په یدا نابێ ،خۆتان عیلاجی خۆتان بکه ن.گوتمان مه گه ر بدزین.گوتی:بدزن!چی تێدایه؟فتوامان وه رگرت و ملمان له دار دزین نا.دوو سووخته مان هه بوون به ناوی سه ید حه سه ن و قادر،هه رکه ئێواران ده چوونه نان چنینه وه،داری ماڵانیان هه ڵده نا و شه وانه ده چوون،یه کیان سه گی به خۆیه وه خه ریک ده کرد وه ئه وی تریان داری ده دزی.دار دزین گه یشته راده یه ک نیرو و ئامور پنه و تیرۆکیش ده دزران و ده سووتێنران. رۆژانه له مزگه وت باس هه رباسی دار دزین بوو.هه موو خه لکی دێ ئیمانیان وا بوو که جندۆکه ئه و کاره ده که ن. دوعایان به مه لا ده نووسی که گێجه ڵی جندۆکه یان لێ دوور خاته وه.

ماڵه عه لیاغه ی ئیلخانی و هه موو ماڵه ئیلخانی،مریدی زۆر دڵگه رمی شێخ حیسامه دینی ته ێڵه بوون.یه ک له خه لیفه کانی ته وێڵه به ناوی خه لیفه محه د-بۆبه رکه ت-له و دێیه ده ژیا.خوا هه ڵناگرێ هه موو دونیا بگه رێی دوانی وا خوێنتاڵ و مرومۆچ و خۆ به زل زانت ده س ناکه وێ.به راستی له شه یتانمان ناخۆش تر ده ویست.ئێواریه ک که سه ید حه سه ن له نان چنینه وه هاته وه ه گوتی:کورینه!کاریته یه ک به سه ر دیواری ژوورێکی سه ردانه پۆشراوی خه لیفه رایه ڵ کراوه،به شی ئه م زستانه مان ده کا،به ڵام هێنانی کاری که سێک و دوان نییه.شه و ماڵ نوستنان هه ر شه شمان چووین و کاریته که مان به نقه نق کیشایه حوجره و سه ماوه ریته نه که مان جۆش دا و به بیور وه رگه راینه کاریته بۆر و تا مه لا بانگدان هه موومان کرده قه ڵاشکه ری سۆپه و له جوحوجره یه کی چۆڵی ته نیششتمانه وه له سه ر یه کمان که ڵه که کرد.حوجره له سه ر رێگای مزگه وت بوو.تازه ده مان ویست بخه وین ،خه لیفه له مزگه وت هه ته ده ر و دوو سۆفی ده گه ڵ،راست روو به حوجره هات.یه کێکمان که مه لا محه دی کوری مه لا عه لی حه مامیان و برازای مامۆستا بووگوتی:ئێوه خۆتان ده خه و که ن،خه لیفه به کارێته دزینه که ی زانیوه،لێمان تووره یه.ته نیا من به نه رمی و زمانی خۆش جوابی ده ده مه وه.به ڵکو ده س هه ڵگرێ و شکاتمان لێ نه کا.

خه لیفه به ر له هه ر شت چووه حوجره چۆڵه که و ده ستی کرد به ته ق و هۆری دار به سه ر یه کداندا. ئه وسا هاته ژووره وه وه و گوتی:

-فه قێ!ئێوه خۆتان به موسڵمان و خزمه تکاری قورئان ده زانن،عه یب ناکه ن دزی دار ده که ن؟

مه لا محه د-که نسحه تی ئێمه ی کردبوو-سه ری له بن لێفه هه ڵێناو بێ سێ و دوو گوراندی:هه ی ریش کلکه سه گی سه گباب!وات لێ هاتووه قسه ی سووک به فه قێ بڵێی؟هه ستم هه زار شه قت تێهه ڵده م؟!

خه لیفه ده می بوو به ته ڵه ی ته قیو.”ماڵ بریا و به کۆی روخاڵ بێ”.هه ر ده ر په ری سۆفی به شوینیدا په ل بوون و به بۆڵه بۆڵ به ره و ماڵی ئاغا رۆیشتن. به ختی ئێمه مامۆستا له حه وشه ده سنوێژده شوا و پرته وبۆڵه ی خه لیفه ده بیسێ.

-ها خه لیفه گیان خێره؟

-به ڵێ فه قێکانت کاریته یێکیان لێ دزیوم که به کورێکم نه ده دا.سه رباریش ئه وی خراپه پێیان کردووم.ده چمه لای عه لیاغا،ئه گه ر حورمه تی شێخی ته وێڵه ی له لابێ ،ئه وانه م بۆته نبێ کا.

مامۆستا به زمانی خۆش خه لیفه خاو ده کاته وه که خۆی تۆڵه ی بۆده ستێنێ. مامۆستا به خه لیفه وه هاتنه سه رمان. ده می کرده وه چاوی قوچاند،هه زارجنێویدا:رووره شینه!چۆن فه قێ دزی ده کا؟ئه ویش له پیاوێکی وا ممباره ک!

سه ری خۆمان داخست و ملمان حیز کرد،مته قمان له به ر نه هاته ده ر.جوێن وهه ره شه ی مامۆستا-که به م زستانه ده رتان ده که م-گه یشته راده یه ک که خه لیفه گوتی:قوربان!من گه رده نیان ئازاد ده که م، تۆش بیانبه خشه.خه لیفه رۆیشت،به ڵام مامۆستا له جنێو لۆمه کردن ده ستی هه ڵنه ده گرت.گوتم ققوربان!خۆت فه رمووت دار بدزن قه یدێ ناکا.له پر له قاقای پێکه نیینی دا،گوتی:ئه گه ر وابێ جندۆکه که ی دار ه دزیش هه ر ئێوه بوون!خوا بتانگرێ پنه و نیر و ئاموریشتان دزیوه؟!ئه مما وه ڵڵاهی کاری چاکتان هه ر ئه وه بووه که داغتان به دڵی ئه و خه لفه سه گبابه وه ناوه.داسۆپه ی لێ نێڵ ده ن باخۆم گه رم که مه وه!

دانلود کتاب ” چیشتی مجیور ” ماموستا هه ژار PDF

ساقی لە پەردە دەرھات - عەبدوڕەحمان بەگی ساحێبقران

کوچی کوردان " عدنان کریم "

له ,هه ,سه ,وه ,ر ,خه ,خه لیفه ,مه لا ,هه ر ,یه ک ,سه ر ,چێشتی مجێور مامۆستاهه

مشخصات

تبلیغات

محل تبلیغات شما

آخرین ارسال ها

برترین جستجو ها

آخرین جستجو ها

کن مون نیوز