محل تبلیغات شما
ساقی لە پەردە دەرھات، جامی شەڕابی ھێنا

دڵ خیرە ما لە حێرەت مەھ ئافتابی ھێنا

یەک زەڕڕە عەکسی پڕتەو، دەرکەوت و تووری سووتاند

ئاوێنە سەختڕوو بوو، لەو عەکسە تابی ھێنا

تیماری چاکی سینەم، ڕاجع بە چاوی مەستە

بەختیش موافیقی عەشق، بۆ من خەرابی ھێنا

یارم لە ئەندەروون ھات، دەستی ڕەقیب لە دەستا

غەمناک و شادمانم، ڕەحمەت عەزابی ھێنا

بۆ تۆبە سووی مزگەوت، ھاتم بچم لە ڕێدا

بۆ کۆیی مەی فرۆشان، عەزمم شتابی ھێنا

ڕوو ھەر لە من ئەپۆشێ، وا حاڵیە کە جبریل

ھەر خاسە بۆ من و ئەو، ئایەی حیجابی ھێنا

وەی وەی چ مەجلسێ بوو، دوێنێ لە دەبدەبەی دڵ

دڵبەر شەڕابی گێڕا سالم» کەبابی ھێنا

 

عەبدوڕەحمان بەگی ساحێبقران _ سالم

دانلود کتاب ” چیشتی مجیور ” ماموستا هه ژار PDF

ساقی لە پەردە دەرھات - عەبدوڕەحمان بەگی ساحێبقران

کوچی کوردان " عدنان کریم "

ھێنا ,لە ,بۆ ,عەبدوڕەحمان ,ھەر ,بوو، ,بۆ من ,بەگی ساحێبقران ,عەبدوڕەحمان بەگی ,ساقی لە ,لە پەردە

مشخصات

تبلیغات

محل تبلیغات شما

آخرین ارسال ها

برترین جستجو ها

آخرین جستجو ها

روزهای بی ستاره پدافند غیر عامل ،مصونیت سازی با عزم ملی جواب سوالات باشگاه کارگزاری آگاه #هشتگ